14
زووم..
بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەی تبت لە زنجیرەچیای هیمالایا لە باشووری رۆژئاوای چین روویدا، بەهۆیەوە، 126 کەس گیانیان لەدەستدا و 188 کەسی دیکە برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی بڵاویکردەوە، تاوەکو کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، 126 گیانیان لەدەستداوە و 188 کەسی دیکەش برینداربوون، ژمارەیەکی زۆر لەو باڵەخانانەی دەکەونە نزیک ناوەندی بومەلەرزەکە، خاپووربوون.
بەگوێرەی خەمڵاندنی دەستەی بومەلەرزەزانی چین، بوومەلەرزەکە بە گوڕی شەش پۆینت هەشت پلەی ریختەر بووە، ناوچەکانی تبتی لەنزیک سنووری نیپاڵ گرتووەتەوە، تەنانەت خەڵکی کاتماندو، پایتەختی نیپاڵ هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.