زووم..
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی رەتیدەکاتەوە لە پرۆسەی گفتوگۆکانی ئێستای ئیمراڵی، لێبوردن بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لەئارادا بێت.
عەبدوڵا گولەر سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەوەی لەسەر لێبوردن باسدەکرێت، پەیوەندیی بە پڕۆسەکەى ئێستاوە نییە، لەئێستادا مەسەلەی لێبوردن لە ئۆجالان رۆژەڤماندا نییە”.
گوتیشی، بەگوێرەى سزاکانی تورکیا، ئەو بەندکراوانەى بەساڵاچوون و ناتوانن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، بە گوێرەى راپۆرتی پزیشکی رەچاوی دۆخی ئەو زیندانییانە دەکرێت، وەک چۆن لە دۆسیەى ٢٨ـی شوبات بۆ فەرماندە سەربازییەکان کرا و فەرماندەکان ئازاد کران.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی راشیگەیاند، سەردانەکانی شاندی ئیمراڵی بۆ لای پارتەکان و وەرگرتنی بۆچونی ئەوان بە گرنگ دەزانین، بەڵام لەئێستادا و تا کاتێکی نادیار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان بە شاراوەیی دەمێنێتەوە.