زووم..
ڤۆلکەر تورک، کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تەنها ساڵی رابردوو 901 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون.
ڤۆلکەر تورک لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، جێی نیگەرانییە ژمارەی ئەو کەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بەرامبەر جێبەجێدەکرێت ساڵ لەدوای ساڵ زیاددەکات، کاتی ئەوەیە ئێران سنوورێک بۆ ئەم شەپۆلی لەسێدارەدانە دابنێت.
نزیکەی 40 کەس لەوانەی پار لەسێدارەدراون تەنها لە یەک هەفتەدا بووە لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بەشێک لەوانەی لەسێدارەدراون ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن بوون و پەیوەندیدار بوون بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022ـەوە.
بەگوێرەی زانیاریی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەنێویاندا رێکخراوی لێبووردنی گشتی، ئێران ساڵانە بەراورد بە وڵاتانی دیکە زۆرترین کەس لەسێدارەدەدات، جگە لە چین، کە ژمارە و داتای راستەقینەی لەسێدارەدان لەو وڵاتە بەردەست نییە.