14
زووم..
مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.
وابڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبێتەوە.