104
زووم..
کەمێک پێش ئێستا خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دژی بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
سەرەتا ژمارەیەکی زۆر لە خاوەنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە چوونە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگا، دواتر رێگەی بەردەم ئەنجومەنی پارێزگایان داخست، کە دەروازە و سەرەکیی شارە.
ئەوان داوادەکەن ئەم بڕیارە جێبەجێنەکرێت و رێگەپێدانێکیان پێبدرێت ئازادانە لەسەر شەقامەکان هاتوچۆ بکەن، چارەسەرێک بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بدۆزرێتەوە.
بەشێکیان لە بڕیارەکەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی نیگەرانن، بەتیابەت کە لە چەند رۆژی رابردوو بڵاوکرایەوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە هەر شوێنێک بن دەستیان بەسەردا دەگیرێت.