زووم..
کابینەی حکومەتی تورکیا بەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکەمین کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێی ئەنجدامدا و لەدوای کۆبوونەوەکە لەبارەی رۆژڤا گوتی، “بچوکترین مەترسی ببینین شەوێک لەناکاو خۆمانی پێدا دەکەین.”
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا، کە لە داهاتووی ناوچەکەدا تیرۆر جێگەی نابێتەوە و لەبارەی رۆژاڤاش گوتی: هەر بچوکترین مەترسی ببینین، شەوێک لەناکاو خۆمانی پێدا دەکەین.
ئەم گوتەی ئەردۆغان نوێ نییە و پێشتریش لە ساڵی 2022 دژی یۆنان بەکاریهێنا کاتێک لەگەڵ وڵاتەکە ناکۆکی قووڵی هەبوو. هەمان گوتەیشی دژی ئیسرائیل لە ساڵی 2023 بەکارهێنا.
سەرۆککۆماری تورکیا ئەم گوتەیەی لە هۆنراوەیەکی کلاسیکی تورکی وەرگرتووە کە دەڵێت: دەتوانم شەوێک لەپرێکدا بێم و خۆمی پێدا بکەم.
گوتەکانی ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا بە یارمەتی سوپای وڵاتەکە هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژاڤا چڕکردووەتەوە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندووە کە بەرگریی سەخت دەکەن لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە نزیک کۆبانێ.
هاوکات دوێنێ دووشەممە 06-01-2025 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، “تورکیا لە پارتی کرێکاران پاککراوەتەوە و لە عێراقیش چاوپۆشیان لێدەکرێت، بەڵام لە سوریا دۆخەکە گۆڕاوە و بەمزووانە کۆتاییان دێت.”