زووم..
بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سۆران گەشتیارێکی بەڕەچەڵەک عەرەب لە سەر چیای بێخاڵ هەڵدێراو گیانیلەدەستدا.
کاتژمێر شەشی بەیانی سێ هاوڵاتیی بە رەچەڵەک عەرەب کە بۆ گەشت هاتونەتە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتەکانیان چونەتە سەر ڕێگای بێخاڵ – خەلیفان، کە رێگەیەکی بەرزەو ناوچەیەکی شاخاوییە، لەوێ یەکێک لە گەشتیارەکان لە کاتی پشودان کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەسداوە.
زوومی سۆران قسەی لەگەڵ کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری گشتی بەرگریی شارستانی سۆران کردووە، گوتوویەتی شوێنی هەڵدێرانەکە سەختە، هاووڵاتییەکە ناوی محەمەد ئەسعەدە بەرەچەڵەک عەرەبە و دانیشتووی بەغدادە، بە مەبەستی گەشتکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان چوونەتە سنوری ئیدارەی سۆران.