زووم..
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دارایی کۆدەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە،کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە، تەواوی بڕگەکانی پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت، راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.
هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداد و راپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و بەغدادیش هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئەو مووچەیە نەناردووە.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق چەند رۆژێک لەمەوبەر بە زوومی راگەیاند. ئەستەمە مووچەی مانگی 12 دابەشبکرێت.