25
زووم..
بڕیارە ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پێشوازی لە مەسرور بارزانی دەکات.
چاوەڕواندەکرێت مەسرور بارزانی لەگەڵ هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا و چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتەکە کۆببێتەوە.
سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا لە کاتێکدایە بەهۆی رووداوەکانی سوریاوە، ناوچەکە بە قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێت و تورکیاش یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی ململانێ سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە.
هاوکاتیشە لەگەڵ هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورد لەو وڵاتە.