15
زووم..
نرخى بیتکۆین لەماوەى یەک رۆژدا چوار هەزار دۆلار بەرزبووەوە؛ یەک بیتکۆین بە 102 هەزار دۆلار و 709 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا پێشتر نرخەکەى 98 هەزار دۆلاربوو.
بەگوێرەى ماڵپەرى سى ئێن بى سى ئەمریکى، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى بیتکۆین، پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا و سەرکەوتنى دۆناڵد ترەمپە لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لەلایەن کۆنگرێسەوە.
هەروەها، پێشبینى دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەى رۆژى سوێندخواردنى دۆناڵد ترەمپ و چوونى بۆ کۆشکى سپى، نرخى بیتکۆین زیاتر بەرزبێتەوە و نرخێکى نوێى پێوانەیى تۆماربکات.