18
زووم..
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نوێی سوریا دووپاتکردوە و دەڵێت، پشتگیری حکومەتێکی گشتگیر دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە, ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە.
بلینکن بە هاوتا سعودیەکەی گوتووە، ئەوان پاڵپشتی پرۆسەیەکی سیاسی ئاشتیانە دەکەن لە سوریا کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە خاوەنی بن و حکومەتێکی گشتگیر دروست بکرێت بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان.
بلینکن گوتوشییەتی، دەبێت رێز لە ماف و ئازادیەکانی سەرجەم پێكهاتەکانی سوریا بگیرێت، رێگری بکرێت جارێکی دیکە ببێتەوە پێگەیەک بۆ تیرۆر.