20
زووم..
پەرلەمانی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بە ناڕاست ناودەبات کە باس لە نەبوونی نەختینە و دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی ئەمساڵ دەکەن و دەڵێت، بەتەواوی مووچەی 2025 دابینکراوە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، مووچەی سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی، سەرجەم چین و توێژەکان بۆ ئەم ساڵ دابینکراوە و هیچ ترسێکی لەسەر نییە وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە رەفیق ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەر بە رۆژنامەی سەباحی گوت، دەنگۆی نەبوونی نەختینە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دوورە لە راستییەوە، داواشی لە لایەنە فەرمییەکان کرد رووبەڕووی ئەو جۆرە دەنگۆیانە ببنەوە.