18
زووم
بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەی تبت لە زنجیرەچیای هیمالایا لە باشووری رۆژئاوای چین روویدا، لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر لەو باڵەخانانەی دەکەونە نزیک ناوەندی بومەلەرزەکە، داڕماون.
بەگوێرەی خەمڵاندنی دەستەی بومەلەرزەزانی چین، بوومەلەرزەکە بە گوڕی شەش پۆینت هەشت پلەی ریختەر بووە، ناوچەکانی تبتی لەنزیک سنووری نیپاڵ گرتووەتەوە، تەنانەت خەڵکی کاتماندو، پایتەختی نیپاڵ هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.