39
زووم..
سبەی سێشەممە لیژنەکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە زوومی گوت، کۆبوونەوەکە سیاسی نییە، لیژنە هونەرییەکان و سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەت گفتوگۆ دەکەن.
گوتیشی، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر دەبێت.
رۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی رابردوو هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە کۆبوونەتەوە.
گفتوگۆ لەبارەی پۆستەکان لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی باڵای پارتی رایانگەیاندووە، پۆستی سەرۆکی هەرێم و حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە ناکرێت، چونکە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن مافی خۆیانە.