23
زووم..
تەقینەوەیەک لە فەرماندەیی زێرەڤانی لە هەولێر روویدا، بەهۆیەوە چوار پێشمەرگە برینداربوون.
زوومی هەولێر گواستییەوە، پێشمەرگەکان سەرقاڵی راهێنانی هەڵگرتنەوەی مین بوون، لەو کاتەدا نارجۆکێک لەدەست یەکێک لەپێشمەرگەکان کەوتووەتەخوارەوە و تەقیوەتەوە، چوار پێشمەرگەی بریندارکردووە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئێمێجنسی هەولێر بە زوومی گوت، برینی سیان لە پێشمەرگەکان سووکە، نەشتەرگەریش بۆ پێشمەرگەکەی دیکە ئەنجامدراوە.
دوای رووداوەکە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری چەند بەرپرسێکی دیکە سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانیان لە نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی هەولێر کرد.