30
زووم..
تورکیا بڕیاریدا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژبکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بە زوومی راگەیاند، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە.
رۆژی 8ـی حوزەیرانی ساڵی رابردوو تورکیا بۆ سێیەمجار راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ 7ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو درێژکردەوە.
لەو کاتەوە هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی راگرتنی گەشتەکان یان راگرتنی نەدرابوو، ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم درێژکرایەوە.
رۆژی 3ـی نیسانی 2023 کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان راگرت.