19
زووم..
لە رووداوێکى تەقەکردندا لە ناحیەى بەستۆرەى قەزاى پیرمام لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دوو پۆلیس برینداربوون.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ، تۆمەتبارێک کە لە پۆلیسی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و لە کاتى سەردانیکردنى بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ناحیەى بەستۆرە دەستبەسەر کراوە، لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ بنکەى پۆلیس، کوڕێکی تەقەی کردووە و دوو پۆلیسى بریندار کردووە.
بەگوێرى زانیارییەکانى پۆلیسی هەولێر، پۆلیسەکان گولەیان بەرکەوت و بە سووکی برینداربوون.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، هەردوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە