زووم..
ئینتەرنێتی ستارلینک لە ئێران بە خێرایی گەشە دەکات و ژمارەی بەکارهێنەرانی لە ماوەی ساڵێکدا 20 هێندە زیادیان کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆمەڵەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی تاران، 30 هەزار سیستەمی ستارلینک لە ئێران چالاکن و ژمارەی بەکارهێنەرانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 100 هەزار کەس.
لە ئێران بەهۆی سنووردارکردنی ئینتەرنێت و فلتەرکردنی زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان، ستارلینک بووە بە چارەسەرێکی کاریگەر بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێویستیان بە ئینتەرنێتی خێرا و ئازاد هەیە.
هەرچەندە لە ئێستادا کڕین و بەکارهێنانی ستارلینک لە ئێران زۆر گرانە، بەڵام خەڵک بە کۆمەڵ لە شوقەکان و گوندە دوورەکەوتووەکان پێکەوە ئامێرەکانی دەکڕن و بەکاریدەهێنن.
ساڵی رابردوو نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە جیهاندا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ستارلینکیان بەکاردەهێنا، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە چوار ملیۆن کەس.