24
زووم..
پێکدادانى قورس لە نێوان گەریلاکانى پەکەکە و سوپای تورکیا لە چیاى مەتینا لە سنوورى قەزاى ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک بەردەوامە.
لە نیوەڕۆى ئەمڕۆوە پێکدادان لە نێوان گەریلاکانى پەکەکە و سوپاى تورکیا لە سنوورى گوندەکانى سەرگەلێ، بەرچى، گوهەرزێ، بلاڤە و چیاى مەتیان لە سنوورى ئامیدى هەیە.
لەو گرتە ڤیدیۆییانەی کامێرای زووم لە ناوچەکە تۆماریکردووە، دووکەڵی بۆردومانی سوپای تورکیا دەبینرێ، هەروەها دەنگى تەقینەوە و تەقەی زۆر و لەسەریەک دەبیسترێت.