22
زووم..
موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە یادی دامەزراندنی سوپای عێراق داوای كۆكردنەوەی چەک دەكات لە دەستی دەوڵەتدا و دەڵێت، هەزار جار نەخێر بۆ چەک لە دەست گروپە لاسار و لەدەست دەرچووەکان.
موقتەدا سەدر بەبۆنەی تێپەڕبوونى 104 ساڵ بەسەر دامەزراندنى سوپای عێراق لە ئێکس نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: نەخێر و هەزار جار نەخێر بۆ چەكی دەرەوەی دەوڵەت و گروپە لاسار و لەدەست دەرچووەكان و ئەوانەى عێراقی پێدەخەنە مەترسییەوە.
سەدر لە نوسینەکەی پێداگریی لە كۆكردنەوەی چەک دەكات لە دەستی دەوڵەت و هێزە ئەمنیەكان، پیرۆزباییش لە تەواوی ئەندامانی سوپای عێراق دەکات بە تەواوی پێکهاتە و یەكەكانیەوە، هیواش دەخوازێت دڵ و دەروونیان جێگیربێت لەسەر خۆشەویستیی گەل و نیشتمان.