24
زووم..
ئەندامێکی شاندى دەم پارتی رایگەیاند، بەنیازن لەم هەفتەیەدا سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنە بکەن لەپاش سەردانەکەشیان راگەیەنراوێکیان بۆ رای گشتی دەبێت.
لەمیانەى سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ لاى پارتی ئایندە، سرری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی دەم پارتی رایگەیاند، ئێمە لەبەرچاوگرتنى ئەزمونەکانی پڕۆسەکانی پێشووتر هەنگاوەکانمان بۆ دیدارەکانی ئەمجارە دەنێین و لەو رووەوە پێشنیاز و بۆچوون و رەخنەکانی لایەنەکان بۆ ئێمە گرنگە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتە سیاسییەکان دەستپێکرد و یەکەم دیدارییان لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵوی سەرۆکی پارتی ئایندە بوو.