زووم..
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری ئازادکردنی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی دا و پارێزەری زیندانیکراوانی بادینانیش بە زوومی گوت، دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، تۆمەتەکانی سەر ئەو رۆژنامەنووسەی هەڵوەشاندووەتەوە.
بەشدار حەسەن، پارێزەری زیندانیکراوانی بادینان دەڵێت، رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد رۆژی پێنجشەممە ئازاد دەکرێت کە ساڵێک و سێ مانگە لە دهۆک، بە تۆمەتى سیخوڕیکردن بۆ پەکەکە دەستگیرکراوە.
رۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی 2023، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک، رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدیان لە دەروازەی فیشخاپوور دەستگیرکرد، دوای 211 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، رێگە بە پارێزەرەکانی درا سەردانی بکەن.
دواتر بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پەکەکە، رۆژى 29ـى تەمووزی ساڵی رابردوو، سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.