زووم..
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە چەند بڕیار و گرێبەستێکی وەزارەتی تەندروستی دەکەن کە زۆر مەترسیدارن.
عەلی حەمەساڵح لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، 211 جۆر مەواد هەیە لە تاقیگەکان ساڵانە بەجیا گرێبەستیان بۆ دەکرا، بەڵام ئەمە هەڵوەشاوەتەوە و بە گرێبەستێکی نایاسایی وەزارەتی تەندروستی بۆ ماوەی 10 ساڵ سەرجەم ئەم کەرەستانە لە کۆمپانیایەکی ئەهلی دەکڕدرێت.
پێشتر زووم لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە حکومەتی هەرێم تاقیگە حکومەییەکان دەدرێن بە کەرتی تایبەت و کڕینی دەرمانی نەخۆشبانی شیرپەنجە کراوە بە کۆمپانیایەک.
لەدوای راپۆرتەکەی زووم، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنفەراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “نرخی پشکنین لە نەخۆشخانە حکومییەکان یەک دینار زیاد ناکات و تاقیگەکانیش نەدراونەتە کەرتی تایبەت.”