زووم…
شاندی دەم پارتی گەڕێکی دیکەى کۆبوونەوەکانی بۆ لای پارتە سیاسییەکانى تورکیا دەستپێکردووەتەوە و پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکى پارتى ئایندە کۆبووەوە، بڕیاریشە پاشنیوەڕۆ سەردانی هەریەکە لە ئاک پارتی و جەهەپە و ژمارەیەک پارتى دیکە بکات.
بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی ئانکاى نزیک لە ئۆپۆزسیۆن، شاندەکەى دەمپارتى کە لە ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان و سررى سورەیا ئۆندەر پێکهاتوون، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانى بارەگاى پارتى ئایندەى تورکیایان کرد و لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکى پارتەکەوە پێشوازییان لێکرا.
بەگوێرەی پلانى سەردانەکان، هەر ئەمڕۆ شاندى دەم پارتى لەگەڵ حزبەکەى ئەردۆغان کە ئاک پارتییە کۆدەبنەوە، بەڵام بڕیارە ئەفاکان ئاڵا، بریکاری سەرۆکى فراکسیۆنى ئاک پارتى پێشوازى لە شاندەکە بکات.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندى دەم پارتى سەردانی پارتی گەلی کۆماری، کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتەیەکە بکات.
گەڕی نوێی شاندی ئیمرالی ماوەى دوو رۆژ دەخایەنێت و سەردانی شەش پارتی سیاسیی دەکات بڕیارە دوای کۆبوونەوەکانیان، شاندی دەم پارتی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان ببەنەوە بۆ ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجالان گفتوگۆی لەسەر بکەن.