زووم..
سەرەڕای دەوڵەمەندی سەرچاوە ئاوییەکان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام 198 گوند کێشەی ئاویان هەیە و تووشی کێشەی کەمی ئاو بوونەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاناخەبەر، پارێزگای سنە لە سەدا 7ـی سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی و لە سەدا 2ـی ئاوی ژێرزەوی ئێرانی هەیە، بەڵام هەندێک ناوچەی ئەم پارێزگایە تووشی قەیرانی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە.
لە ساڵانی رابردوودا رێوشوێنی ئەرێنی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی بەردەوام لە شارەکانی بانە و سەققز و سنە گیراوەتەبەر.
هەروەها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە وەک قوروە، دێوڵان و بیجاڕ، پڕۆژەی دابینکردنی ئاو جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ژمارەیەک گوندی پارێزگای سنە هێشتا چاوەڕێی ئاوی خواردنەوەن.
بەڵام کێشەی ئاو تایبەت نییە بە پارێزگای سنە و لە ئێستادا نزیکەی 20 هەزار گوند لە سەرانسەری ئێراندا توشی بێئاویی بوونەتەوە.