14
زووم..
تورکیا باجی سوتەمەنی خستووەتە سەر بارهەڵگرەکانی ترانزێتی ئێران و ئەمەش بووەتە هۆی مانەوەی زیاتر لە هەزار بارهەڵگری ئێرانی لەسەر سنوور.
بە گوێرەی یاسا نوێیەکە، شۆفێرە ئێرانییەکان دەبێت باجێک بدەن کە نزیکەی 900 دۆلارە بۆ پڕکردنی تانکیی بارهەڵگرەکانیان.
بەگوێرەی رۆژنامەی هەمدڵی، قەیرانی ئێستا گەیشتووەتە لوتکە و ئاڵوگۆڕی کاڵای پەکخستووە و تێچووی زیاد کردووە و توانای کێبڕکێی کاڵای ئێرانی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان کەم کردووەتەوە.
شۆفێرانی بارهەڵگرەکان داوای هەماهەنگی لەنێوان ئێران و تورکیا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە و کەمکردنەوەی زیانە ئابوورییەکان.