16
زووم…
حکومەتی هۆڵەندا رایگەیاند، نێردەی تایبەتی وڵاتەکەیان بۆ سوریا سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا کۆبوونەتەوە.
نێردەی تایبەتی هۆڵەندا پەیامەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی گواستەوە، کە جەخت لەسەر پێویستیی گواستنەوەی سیاسی گشتگیر و پاراستنی کەمینەکان دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەڵێت: گواستنەوەی سیاسی گشتگیر لە سوریا کلیلی سەقامگیری بەردەوامە و زۆر گرنگە پێکهاتەکانی مەسیحی و کورد و کەمینەکانی دیکە بەشداری لەم پرۆسەیەدا بکەن و مافەکانی مرۆڤ رێزیان لێ بگیرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی حکومەتی هۆڵەندا، ئەمە یەکەم کۆبوونەوە بووە و هیچ پلانێک نییە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە دیمەشق و ئەو بابەتە گرێدراوە بە پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر.