زووم….
شاندی دەم پارتی گەڕێکی دیکەى کۆبونەوەکانی بۆ لای بەشێک لە پارتە سیاسییەکان دەستپێدەکاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی ئاک پارتی و جەهەپە و پارتی ئایندە و سەعادەت پارتی و دێڤا پارتی و پارتی رەفای نوێ دەکات.
بەگوێرەی پلانەکەی شاندی ئیمرالی، ئەمڕۆ سەردانی پارتی گەلی کۆماری، کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتەیەکە دەکات، بەڵام پێش سەردانەکە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی جەهەپە کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر تێڕوانینی خۆیان بۆ پرۆسەی گفتوگۆ و دیدارەکانی ئیمرالی دەدەن.
گەڕی نوێی شاندی ئیمرالی ماوەى دوو رۆژ دەخایەنێت و سەردانی شەش پارتی سیاسیی دەکات، واتا دوای جەهەپە و ئاک پارتی، شاندی ئیمرالی سەردانی پارتی ئایندە و سەعادەت پارتی و دێڤا پارتی و پارتی رەفای نوێش دەکات.
بڕیار وایە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا، شاندی دەم پارتی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان ببەنەوە بۆ ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجالان گفتوگۆی لەسەر بکەن.