زووم…
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیامێکی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و داوایکردووە سنوورێک بۆ هەژموونی گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە وڵاتەکەی دابنێت.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ترەمپ لەڕێی نێردەی تایبەتى خۆیەوە ئەم پەیامەی بۆ سودانی ناردووە، داوایکردووە رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەک بەنێو لایەنە ناحکومییەکانی عێراق و گرووپەکانی نزیک لە ئێران بکات لەنێویشیاندا دەستەی حەشدی شەعبی.
ترەمپ داوای ئەوەشی کردووە، سودانی رێگری لە گرووپەکانی نزیک ئێران لە عێراق بکات، دەستوەردان بۆ کاروباری ناوخۆی ئیدارەی نوێی سوریا بکەن.
رۆژی شەممە سودانی لە راگەیەندراوێکدا گوتی، عێراق هەر لە سەرەتای گرژییەکانی سوریاوە بێلایەنی خۆی پاراستووە، بۆیە هیچ لایەنێکی دەرەکی مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازییە ئابووری و ئەمنییەکان بەسەر عێراقدا بسەپێنێت.