پێشمەرگە قەرەبووی شکستەکەی هەفتەی پیشووی خولی نایابی عێراقی کردەوە و بە سێ خاڵی گرنگەوە گەڕایەوە سلێمانی.
لە یەکێک لە یارییەکانی هەفتەی ١٢ خولی نایابی عێراق یانەی مەسافی میوانداری یانەى پێشمەرگەی کرد.
تایمی یەکەمی یارییەکە هەردوو یانە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ تۆپ دەکرد، بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لەگەڵ دەستپێکردنی تایمی دووەم یاریزانانی پێشمەرگە بە هێرشکردن دەستیان بە یاری کرد و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی ٥٣ و ٧٩ لە رێگەی ئیبراهیم سەباح و نەجمەدین عوسمانەوە تۆمارکرد.
یانەی میوان لە خولەکی ٨٢ لە رێگەی بیلال خزەیرەوە گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام نەبووە رێگر لەبەردەم سەرکەوتنی یانەی پیشمەرگە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
هەر لە یارییەکەدا پێشمەرگە دوو یاریزانی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، لە خولەکی ٨٩شدا ئەیوب محەمەد لێدانێکی سزای بۆ یانەکەی گەڕاندەوە.
بەو بردنەوەیە پێشمەرگە لە پلەی پێنجەمدایە بە ١٦خاڵ و مەسافیش بە ١٢ خاڵ پلەی ١٢ى ریزبەندى گرتووە.