زووم…
ئەفسەرێکی کۆماندۆ هەفتەی رابردوو لە گەڕەکی ئازادی لە کەرکوک تەقەی لە کەسێک کرد و برینداری کرد، بەڵام ئەو کەسە کە پیشەی پێشمەرگەیە و باوکی چوار منداڵە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
زوومی کەرکوک گواستیەوە، هەفتەی رابردوو لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک ئەفسەرێکی کۆماندۆ تەقەی لە کەسێک کرد و برینداری کرد، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زوومی کەرکوک، ئەو کەسەی بە تەقەی ئەفسەرەکەی کۆماندۆ گیانی لەدەستدا پێشمەرگەیە و باوکی چوار منداڵە.
زوومی کەرکوک گوتیشی، گولەکە بەر قاچی ئەو کەسە کەوتووە و بەهۆی ژەهراویبوونیەوە گیانی لەدەستداوە.
کەسوکاری پێشمەرگەکە بە زوومی کەرکوکیان گوتوە، سکاڵایان تۆمار کردووە بەڵام تۆمەتبار دەستگیرنەکراوە و سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە زوومی راگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ئەفسەرەکەی کۆماندۆ دەرکردووە.