زووم..
عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ساڵی 2024 حکومەتی فیدڕاڵ 10 ترلیۆن و 752 ملیۆن دیناری ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەگەر داهاتی ناخۆشی بخرێتەسەر، حکومەتی هەرێم دەیتوانی مووچەی 12 مانگ دابەش بکات.
دەشڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە تەنها بە داهاتی ناوخۆ و بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد، مووچەی مانگی 12 دابەش بکات و مووچەی زیاتر لە سێ مانگی لەبەردەستە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 05-01-2024 لە قەرەباڵغی و پالەپەستۆی بەردەوام دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆران و هێشتا دیار نییە کەی مووچەی مانگی 12 دەدرێت بەهۆی ئەوەی لە بەغدادەوە هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی 12 نەنێردراوە.
لەکاتێکدا ئومێد بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کەمە، سەرچاوەیەک بە زومی راگەیاند، سەرجەم وەزارەتەکان ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو 15ـی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی یەک یەک ئامادەبکەن.