193
گاردیان
- لە داهێنانێکی نوێی پزیشکیدا، دەرمانێک دروستکراوە پرۆسەی نەخۆشی زەهایمەر ‘لەبیرچوونەوە’ لەتەمەنی پیریدا خاودەکاتەوە
- بەگوێرەى ئەنجامی سەرژمێری دەرکەوتووە، کە چیتر بەریتانیا وڵاتی زۆرینە کریستیان نییە و داوا دەکرێت چیتر کەنیسە رۆڵی نەمێنێت لە پەرلەمان و قوتابخانەکاندا
- ئۆکراینا داوای هاوکاری دەکات لەبواری کەرتی وزە و کارەبادا دوای ئەوەی روسیا زیانی زۆری بەر ژێرخانی وزەی کارەبای ئەو وڵاتە گەیاندووە
ئای
- دوای نزیکەی 1500 ساڵ و سەدەکانی تاریکی ‘سەدەکانی ناوەڕاست’ کریستیانەکانی بەریتانیا ئێستا کەمینەی وڵاتەکەن
- ناتۆ ترسی هەیە کەمی چەک و تەقەمەنی لە ئۆکراینا بەربەست بۆ شەڕ لەدژی روسیا دروستبکات
- ئەفسەرێکی باڵای بەریتانیا دەڵێت قسەکانی سوێلا براڤەرمانی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە لەبارەی ناردنی کۆچبەرانەوە بۆ رواندا ترسناکن
دەیلی تەلەگراف
- هەزاران کارمەندی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بۆ یەکەمجار لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا ماندەگرن
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک دەرکەوتووە، لە هەر چوار کەسێک، کە لەسەردەمی کۆرۆنادا هەرزەکاربوون، یەکێکیان کێشەی دەروونی بۆ دروستبووە.
- خۆپیشاندەرانی چین داوای هەڵگرتنی کەرەنتین و رێوشوینە توندەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکەن
دەیلی مەیڵ
- ئەنفلۆنزای باڵندە تەنگی بە کێڵگە پەلەوەرییەکانی بەریتانیا هەڵچنیوە و بەرپرسانی وڵاتەکە هۆشداری لە کورتهێنانی قەل دەدەن، لە سەری ساڵدا خواستى زۆرى لەسەرە
- لە ئاهەنگگێڕانەوە بۆ بەرەی جەنگ؛ دانیشتووانی خێرسۆن لەژێر هێرشی بەردەوامی موشەکەکانی روسیادان
- بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکانی چین و داپۆشینی بانگەشەی خۆپیشاندان، حکومەت ریکلامێکی زۆری بوکەڵەی سێکسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە