17
زووم..
نووسینگەی رۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە، سودانی بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
دەشڵێت، سەردانەكە لەپێناو پەرەپێدانە بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغداد لەبەر رۆشنایی سەردانەكەی مانگی ئەیلولی رابردووی مەسعود پزشكیان، سەرۆككۆماری ئێران بۆ بەغداد.
نووسینگەی سودانی باسی لەوەشكردووە، تاوتوێی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەشێک دەبێت لە تەوەری کۆبوونەوەکانی سودانی و بەرپرسانی باڵای ئێران.