زووم..
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، داواکراوە بۆ ئەم مانگە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ مووچەی مانگی یانزە دابەشبکرێت، بەڵام هێشتا هاوپەمانان رەزامەندیان نیشان نەداوە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوانزە، بڕەکەی 240 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەك و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەش دەگرێتەوە، جگە لە پلەدارەکان.
سەرچاوەکە دەڵێت، هەر یەک لە فەوجی یەکی لیوای یەکی پیادە و فەوجی دووی لیوای یانزەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوانزە وەردەگرن بەڵام لیوای نۆ هاوکاریی ئەم مانگەیان پێنادرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا هاوپەیمانان وەڵامی راپۆرتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگەیان نەداوەتەوە.
لە ساڵی 2016ەوە هێزەکانی هاوپەیمانان، مانگانە هاوکاریی دارایی دەدەنە لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و بڕیارە هاوکارییەکە تاوەکو سەرەتای ساڵی 2026 بەردەوام بێت.