20
زووم..
سبەی یەکەم کۆبونەوەى ئەنجومەنی سەرکردایەتی جەهەپە لە ساڵی نوێدا ئەنجامدەدرێت و تەوەرەی سەرەکی کۆبونەوەکەش دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەل عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى میللییەت، گرنگترین بابەتی جەهەپە کە گفتوگۆی لەسەر دەکات پڕۆسەی دەستپێکردنەوەى دیدارەکانە لەگەڵ ئیمڕاڵی.
هاوکات سبەی دوو شەممە بریار وایە شاندی دەم پارتی سەردانی جەهەپە بکات و لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە راوبۆچوونیان بگۆڕنەوە.
پێشتر ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، پارتەکەیان پشتیوانی لە پڕۆسەی دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ عەبدولا ئۆجالان دەکات بە مەرجێک رەچاوی رەوشەکە بکرێت و دۆخی کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان لەبەرچاو بگیرێت.