23
زووم..
وەزارەتى بازرگانیى عێراق پلانى هەیە 150 بازاڕی پاڵپشتیکراو لە سەرجەم شارەکان بکاتەوە، ئامانجیش لێى پاراستنى سەقامگیرى نرخى خۆراکە.
محەمەد حەنون، گوتەبێژى وەزارەتى بازرگانیى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى گوتووە، پلانێکیان ئامادەکردووە، بۆ کردنەوەى 150 بازاڕی پاڵپشتیکراو لە سەرجەم شارەکان، بەگوێرەى پلانەکە، سەرجەمیان لە پێنج ساڵى داهاتوودا تەواودەبن، ئامانجیشیان لێى ئەوەیە هاوکاریى هاووڵاتیانى وڵاتەکە بکەن بۆئەوەى بە رێژەى 20% کەمتر لە نرخى بازرگانیى مادە خۆراکییەکان بکڕن.
گوتووشیەتى، لە ساڵى 2024دا نۆ سەبەتەى خۆراکیان دابەشکردووە جگە لە سەبەتەیەکى زیادە لە مانگى رەمەزاندا، دەشڵێت، لە کۆگاکانیان بڕێکى زۆر گەنم و خۆراکى پێویستیان هەیە کە بەشى ساڵێکى تەواو دەکات.