18
زووم..
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی سی تی ڤی چین رایگەیاند: ئێران بە تەواوی ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک لەلایەن ئیسرائیلەوە.
عەباس عەراقچی گوتیشی، هیوادارە ئیسرائیل خۆی لە بڕیاردانی بەپەلە بپارێزێت کە رەنگە ببێتە هۆی “جەنگێکی بەرفراوان” لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بەردەوامە لە گەڕان بەدوای چارەسەری دیپلۆماسی و بەردەوام دەبێت لە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی.
لە مانگانی رابردوودا ئێران و ئیسرائیل دوو جار بە راستەوخۆ هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر و بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی ئێران بەڵێنیان داوە بۆ جاری سێهەم هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.