26
زووم..
نۆرەگرتنی خانەنشینان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان دەستیپێکردەوە، لە هەولێر و سلێمانی و کۆیە و هەڵەبجە و گەرمیان قەرەباڵغیی لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە دروست بووە.
خانەنشینان، نیگەرانن لە شێوازیی وەرگرتنی مووچەکانیان و داوا دەکەن چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە تاوەکو لە نۆرەگرتن رزگاریان بێت.
هاوکات، لە بەشێكی بانکەکان پاڵەپەستۆ لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە دروستبوو بەهۆیەوە بەشێک لە خانەنشینان وێنەی مامەڵەکانیان و ناسنامەکانیان لێ ون بووە.
خانەنشینێک قسەی بۆ زووم کردووە و دەڵێت، دەبوو ئێستا مووچەی مانگی یەکیان وەربگرتایە، کەچی تازە مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوویان پێ دەدرێت.