17
زووم..
جێگری وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، خەڵکی ئاسایی دەتوانن لە بانکی رفاە قەرز وەربگرن بۆ دابینکردنی پانێڵ و ئامێری وزەی خۆر و دامەزراندنی وێستگەکانی کارەبا لەسەر ماڵەکانیان.
موحسین تەرز تەڵەب، سەرۆکی رێکخراوی وزەی نوێبووەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی کەیهان گوتی: بڕیارە 30 هەزار مێگاوات وزەی نوێبووەوە بخرێتە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی و تا ئێستاش هەزار و 400 خاڵ بۆ دانانی وێستگەی کارەبا دەستنیشانکراون.
ئاماژەی بەوەش کرد، رێژەی تیشکی خۆر لە ئێران لە تێکڕای جیهان زیاترە و ساڵانە زیاتر لە 280 رۆژی خۆرەتاو لە ئێران هەیە، کە ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ بەکارهێنانی پەنێڵی خۆر لەم وڵاتە.
هەروەها دەڵێت: 250 ملیۆن دۆلار وەک بودجە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە تەرخانکراوە.