زووم..
سەرۆکی گشتیی پارتی سەرلەنوێ رەفا دەربارەى دیدارەکانی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجالان و لایەنە سیاسییەکان رایگەیاند، نیگەرانیمان لەوە دەبێت ئەگەر رێگە بدرێت ئۆجالان لە پەڕلەمان گوتار پێشکەش بکات.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى قەرار، فاتیح ئەربەکان سەرۆکی گشتیی پارتی سەرلەنوێ رەفا راشیگەیاندووە، شتێکی رێگەتێچوو نییە پەکەکە بە بانگەوازێکی ئۆجالان چەک دابنێت.
سەبارەت بە بانگەوازەکەى دەولەت باخچەلی بۆ بردنی ئۆجالان بۆ پەڕلەمان، ئەربەکان گوتیشی هێنانی ئۆجالان بۆ پەڕلەمان مانای شکستییە وەک ئەوەی بڵێیت ٤٠ ساڵ لەگەڵ ئێوە شەڕمان کرد و سەرکەوتوو نەبوین، با تکا لە ئۆجالان بکەین لە پەڕلەمان گوتار پێشکەش بکات و ئێمە لەو کێشەیە رزگاربکات. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت ئێوە پەناتان بۆ ئۆجالان بردووە لە ناچاریدا.