زووم..
بەتەمەنترین کەسی جیهان، کە لە تۆماری گینسدا تۆمارکرابێت، لە تەمەنی 116 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ئۆساکای ژاپۆن رایگەیاند، تومکیۆ ئیتوکا لە تەمەنی 116 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، لە کتێبی گینس وەک بەتەمەنترین کەس لە جیهاندا تۆمارکراوە.
ئیتوکا لە ساڵی 1908 لەدایکبووە، لە تەمەنی 20 ساڵیدا هاوسەرگیریی کردووە، چوار منداڵ و پێنج نەوەی هەیە.
ئیتوکا لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو وەک بەتەمەنترین کەس لە جیهان ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکرا.
ناوهێنانی ئیتوکا وەکو بەتەمەنترین کەسی جیهان لەلایەن کتێبی گینسەوە لەکاتێکدایە، لە سەرژمێرییەکەی ئەمدواییەی عێراق و هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیی بەتەمەنتر لە خانمە ژاپۆنییەکە تۆمارکران، بەتەمەنترینیان ژنێکی ئێزدیی شەنگالی بوو، کە لەدایکبووی ساڵی 1887 بوو و تەمەنی 137 ساڵە.