زووم..
ئیدارەی نوێی سوریا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە، گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستپێدەکەنەوە.
ئاژانسی هەواڵی سوریا لە زاری سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی وڵاتەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای مانگێک لە راگیرانی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، ئیدارەی نوێی سوریا بڕیاریداوە، رۆژی سێشەممە سەرجەم گەشتەکانی هاتن و رۆشتن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق دەستپێبکەنەوە.
سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سوریا دەڵێت، لە قۆناغی بونیادنانەوە و رێکخستنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی حەلەب و دیمەشقن، بۆ ئەوەی بتوانن پێشوازی لە گەشتە ئاسمانییەکانی تەواوی جیهان بکەن.
لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق تەنها پێشوازی لەو فڕۆکانە کردووە کە هاوکاریی مرۆییان بۆ وڵاتەکە هێناوە، یان شاندی دیپلۆماسیی وڵاتانیان گەیاندووەتە دیمەشق.