22
زووم..
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردوو 38%ـی کێشە خێزانییەکان بەجیابوونەوە کۆتاییان هاتووە.
بەگوێرەی ئاماری یەکێتییەکە، ساڵی رابردوو سێ هەزار و 461 کێشەی خێزانی روویان لە لقەکانی کردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 340 حاڵەتیان بە جیابوونەوە کۆتایی پێهاتووە، کە دەکاتە سەدا 38ـی کێشەکان.
هەروەها ساڵی رابردوو 14 فەتوای فەرمی دەرکراوە، هەزار و 78 کێشەی میرات و زەویوزار، هەزار و 168 کێشە و مامەڵەی بازرگانی چارەسەرکراوە.
کێشە و خواستی 741 مامۆستای ئایینیش بەئەنجام گەیشتوون.