26
زووم..
بەگوێرەى ئەو داتایەى کۆمپانیاى تێسلا بڵاویکردووەتەوە، فرۆشى کۆمپانیاکە بەراورد بە ساڵى رابردوو کەمیکردووە، دواى بڵاوکردنەوەى داتاکە پشکى کۆمپانیاکە لەسەدا حەوت دابەزى.
کۆمپانیاى تێسلا رایگەیاندووە، لە ساڵى رابردوودا یەک ملیۆن و 789 هەزار ئۆتۆمبێلى فرۆشتووە، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو یەک ملیۆن و 810 هەزار ئۆتۆمبێلى فرۆشتووە، کە بە رێژەى لەسەدا یەک پۆینت هەشت دابەزیوە.
بەگوێرەى ماڵپەرى سى ئێن بى سى ئەمریکى، دابەزینى ئاستى فرۆشى کۆمپانیاى تێسلا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى زۆرێک لە کۆمپانیاکانى ئۆتۆمبێل روویان کردووەتە دروستکردنى ئۆتۆمبێلى کارەبایى.