12
زووم..
لە کۆتا رۆژى مامەڵەکان لە بۆرسەى جیهانى نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 76 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەى پێوەکرا کە بەرزترینە لەماوەى نزیکەى سێ مانگى رابردوودا، لە داخستنى بازاڕیش کەمێک نرخەکەى دابەزى لە 76 دۆلار و29 سەنت جێگیر بوو، خاوى تەوکساسیش بە 73 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، بەرزبوونەوەى ئاستى پیشەسازى کۆمپانیا چینییەکانە هەروەها راگەیەندراوێکى بانکى گەلى چین کە دەڵێت، لەمساڵدا رێژەى سودى بانکى دادەبەزێنن.
هەروەها، ئەو شەپۆلە سەرمایەى رووى لە ئەمریکا و ئەوروپا کردووە، خواستى لەسەر سووتەمەنى زیاتر کردووە، ئەوەش هۆکارێکى دیکەیە نرخى نەوتى بەرزکردووەتەوە.