زووم..
پارێزگای هەولێر ئامارەکانی رۆژانی پشووی سەریساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هەشت رۆژی پشوودا 26 رووداوی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 14 کەسیش برینداربوون.
لە 25ـی مانگی رابردووەوە تا یەکی ئەم مانگە 63 هەزار و 411 گەشتیار لە بازگەکانەوە چوونەتە سنووری هەولێرەوە.
لەو ماوەیەدا 12 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، سەرجەمیان لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون، زیانی گیانیان نەبووە.
135 تاوانى جۆراوجۆر ئەنجامدراون، 129 یان ئاشکراکراون، تاوانباران دەستگیر کراون.
هەروەها 16 هەزار و 100 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە گشتییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریان کردووە، هەزار و 269 نەخۆش لە نەخۆشخانەی نانەکەلی و سەنتەری ئاوات چارەسەریان وەرگرتووە.
865 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونیان کردووە، 414 منداڵ لەدایکبوون.