بەهۆى کارتە سورەکەى بەرامبەر ڤالانسیا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر تەنیا بۆ دوو یارى رادەگیرێت.
بە ١١ خولەک پێش کۆتایى هاتنى یارییە دواخراوەکەى نێوان ڤالانسیا و ریاڵ مەدرید، کە بە بردنەوەى یانە مەدریدیەکە کۆتایى هات، ڤینیسیۆى بەڕازیلى بە هەردوو دەستى کێشاى بە گۆڵچى ڤالانسیادا.
دواى گەڕانەوە بۆ ڤار، ناوبژیوان کارتى سورى راستەوخۆى بە رووى ڤینیسیۆسدا بەرزکردەوە، یاریزانەکەش نزیکبوو هێرشبکاتە سەر ناوبژیوانەکە، بەڵام ئەنتۆنیۆ رۆدیگێرى هاوکارى دووریخستەوە.
رۆژنامەى مارکا بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا دووپاتیکردەوە، ڤینیسیۆس هەر بۆ دوو یارى رادەگیرێت، لەبەرئەوەى بە دەستدرێژى هەژمارناکرێت و هۆکارى توڕەکردنەکەش لە گۆڵچییەکەى ڤالانسیاوە بووە.
مارکا ئاماژەى بەوەکردووە، ریاڵ مەدرید پلانى هەیە تانە لە بڕیارەکە بدات و پێیوایە بە وردییەوە بڕیار لەسەر حاڵەتەکە نەدراوە، کە سەرەتا بەهۆى گۆڵچیەکەى ڤالانسیاوە بووە و کەوتنەکەشى زیادەڕەوى تێداکردووە.