23
زووم..
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دواپێشهاتەکان و گرژییەکانی ئێستای سوریا گفتوگۆیان کرد.
دۆخی رۆژاڤا یەکێک بووە لە تەوەرەکانی گفتوگۆکە، بلینکن لەوبارەیەوە بە فیدانی گوتووە، دەبێت گرژییەکان کەمبکرێنەوە و پارێزگاری لە هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی حەلەب و ناوچەکانی دیکە بکرێت.
گفتوگۆکانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا هاوکاتە لەگەڵ بۆردومانی چڕی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژاڤا، بەتایبەت باشووری کۆبانێ و بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق و ناوچەکانی مەنبج.