24
زووم..
بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لە دادگای نیویۆرکەوە دەست ئاژانسی ئاکسیۆس کەوتوون، دادوەری بەرپرس لە کەیسەکانی دۆناڵد ترەمپ گوتوویەتی، ترەمپ چەندین بەڵگەی بۆ بەدەستهێنانی پارەی ناڕەوا ساختەکردووە.
دادگا سەیری دۆسێکانی کردووە، لە دەیەم رۆژی ئەم مانگەدا بڕیاریان لەبارەوە دەدات.
واتە دە رۆژ پێشئەوەی وەک سەرۆکی نوێی وڵات سوێند بخوات بڕیارەکەی دادگا دەردەچێت.
خوان مێرچان، ئەو دادوەرەی کەیسەکەی لەبەردەستدایە گوتی، ئەو کەیسانەی ترەمپ لەسەریان دراوە بە دادگا، ژمارەیان 34 کەیسە، هەموویان لەبارەی ساختەکاری و خۆدزینەوە لە باج دراونەتە دادگا، لەگەڵئەوەشدا بڕیاری دادگا زیندانیکردنی ترەمپی تێدا نابێت، چونکە تۆمەتەکان ساغنەبوونەتەوە.